Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:38

پارێزگارى هەولێر سەردانى ژووری بازرگانی شاری ناشفیلى کرد

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، ئەمرۆ هەینى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بە یاوەرى تریفە عەزیز نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و شاندى یاوەرى، سه‌ردانی ژووری بازرگانی شاری ناشفیلى کرد و لەگەڵ سه‌رۆکی ژوورى بازرگانى شارەکە و ئه‌ندامانی کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمى کوردستان کرا و جەخت لە ئالوگۆڕى بازرگانى و دۆزینەوەى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و سوود وه‌رگرتن لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته‌‌ بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی‌ هه‌ولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کرایەوە.

پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لە هەمەچەشنکردنى سەرچاوەى داهات و گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازیی لە هەولێرى پایتەخت کردووە، ئاماده‌یى پارێزگاى هەولێریشى نیشان دا بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی و کارگێڕى بەو کۆمپانیا و بازرگانانەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کە دەیانەوێت لە هەولێرى پایتەخت کار بکەن و ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.