نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگر له چه‌ند خیوه‌تێكی كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه منداڵێكی ساوای ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ سووتاوه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئاگره‌كه به‌هۆی شۆڕتی كاره‌با له یه‌كێك له خیوهتگهكانی كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش كه‌وتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند خیوهتێك سوتاون.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئاگره‌كه منداڵێكی كۆرپه‌ی ئاواره‌ی كوردستانی سووریا كه ته‌مه‌نی ته‌نیا یه‌ك ساڵه به‌ناوی (رۆنیا حه‌سه‌ن مووسا) سووتاوه.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به‌رده‌ڕه‌ش به خێرایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه و نه‌یانهێشتووه ته‌شه‌نه‌ی زیاتر بۆ سه‌ر خیوهتگهكانی تر بكات.
به‌رده‌ڕه‌ش / سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.