پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه ماتۆڕسكیل دزه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی پێنجوێنیان ده‌ستگیركردووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه جگه له دزینی ماتۆڕ، تۆمه‌تباره‌كه پێشینه‌ی تاوانیشی هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: دوای سکاڵای چەند هاووڵاتییه‌ك كه ماتۆڕسکیلەکانیان لێ دزرابوو، مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ست پێ كرد.
بڵاویشی كرده‌وه: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیر بكرێت، هەروەها توانرا لە ماڵی تۆمەتبار دەستبگیرێت بەسەر سێ ماتۆڕسکیلدا.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباره‌كه، پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: تۆمەتباره‌كه ناوی (س، م، ص) لەدایکبووی 1992ـه و پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، هه‌روه‌ها دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئێستا به‌پێی مادده‌ی 443 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.
وێنه‌ی تاوانباره‌كه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.