پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه له پارێزگای میسان له باشووری عێراق ڕووی دا، به‌ڵام تا ئێستا بوونی زیانی گیانی و ماددی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه تۆمار نه‌كراوه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: فه‌رمانگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 11:41 له پارێزگای میسان له نزیك سنووری نێوان عێراق و ئێران بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تۆمار كرد.
ڕاشیگه‌یاند: گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه بریتی بووه له 3.1 پله‌ی ڕێخته‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی پارێزگاكه‌وه زانیاری له‌سه‌ر بوونی زیانی گیانی و ماددی تۆمار نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.