لیۆنێل میسی ئه‌ستێره و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به تۆماركردنی تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنێكی تری پێشكه‌ش به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی چوونی پاڵاوتنی ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2026، هه‌ردوو هه‌ڵبژادره‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئیكوادۆڕ له شاری بۆینس ئایرس ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام برده‌وه و گۆڵه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیۆنێل میسی له خوله‌كی 78 له ڕێگه‌ی لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ تۆمار كرا.
به تۆماركردنی ئه‌م گۆڵه، میسی ژماره‌ی پێوانه‌یی گۆڵ تۆماركردنی له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به یارییه‌كانی مۆندیال له‌گه‌ڵ لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆرگوایی به تۆماركردنی 29 گۆڵ یه‌كسان كرده‌وه.
یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌سه‌ر خاكی هه‌ڵبژارده‌ی پۆلیڤیا ده‌بێت كه بڕیاره رۆژی سێشه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه گۆڵه‌كه‌ی میسییه له یارییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا:-
هدف الاسطورة ليونيل ميسي كاملًا 🤯💙 pic.twitter.com/b27NMbII0y
— Messi World (@M10GOAT) September 8, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.