Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:16

زانكۆلاین بۆ ده‌رچووانی قوتابخانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كارا ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە دەرچووانی ئامادەیى قوتابخانه‌ نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەێنێت كه‌ سبه‌ی شه‌ممه‌ ڕێکەوتى (2023/9/9) سیستمى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى قوتابخانه‌ نێودەوڵەتییەکان کارا دەبێت و ئەوانیش دەتوانن داواکارى بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى زانکۆلاین پێشکەش بکەن.

سەبارەت بە ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بەهەمان شێوە بۆ سەرجەم دەرچووانى ئامادەیى قوتابخانه‌ نێودەوڵەتییەکان لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادە کراوە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان کراوە بۆ ئەوەى ئەم دەرچووانەش بتوانن بچنە نێو سیستمى زانکۆلاین.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ رۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێكه‌وتی 5ی ئه‌یلوولی 2023 بۆ ماوه‌ی 8 رۆژ (12ی ئه‌یلوول) سیسته‌م و وێبسایتی زانكۆلاین بۆ ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی كارا بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.