سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی مامۆستا جه‌مال بابان نووسه‌ر و مێژوونووسی كورد بڵاو كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال بابان، نووسه‌ر و مێژوونووسى ناودارى كورد، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و له نووسه‌رانى كوردستان به گشتى ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم".
ڕاشیگه‌یاند "له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم بيخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال بابان، به توانا و لێهاتوويى و به خامه‌يه‌كى كارامه‌وه، ته‌مه‌نێكى درێژى به نووسين به‌خشى و خزمه‌تێكى زۆرى له بوارى نووسينى وێژه‌يى و مێژووييدا كردووه و به‌رهه‌مه به‌پێزه‌كانى به‌شێكى به‌رچاو له په‌رتووكخانه‌ى كورديدا ده‌گرن".
له كۆتایی په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گيانى مامۆستا جه‌مال بابان شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو مامۆستا جه‌مال بابان نووسه‌ر و مێژوونووسی كورد له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.