به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كهشوههوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێ له هه‌ردوو رۆژه‌كه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له دابه‌زین بكه‌ن.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز هەیه، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینی كرد پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بێت:-
هەولێر: 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى
دهۆک: 38 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 28 پلەى سیلیزى
سۆران: 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.