سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بازاڕی نه‌وت له جیهاندا به دابه‌زینی نرخ ده‌ستی پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا نرخه‌كه‌ی گه‌یشتبووه سه‌رووی 90 دۆلاره‌وه.
هۆكاری دابه‌زینی ئه‌مڕۆی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كان به‌هۆی به‌رده‌وامی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بووه له خاوبوونه‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی جیهانی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 33 سه‌نت واته به ڕێژه‌ی 0.4% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێستا نرخه‌كه‌ی به 89.59 دۆلاره.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ڕووی له دابه‌زین كرد و 33 سه‌نت و ڕێژه‌ی 0.4%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره‌ی نه‌وت به 86.54 دۆلاره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا دوای بڕیاری هه‌ردوو وڵاتی سعوودییه و ڕووسیا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌یان نرخی نه‌وت بۆ سه‌رووی 90 دۆلار به‌رزببووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.