به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین زانیاری له‌سه‌ر كوژراوه‌كانی ئه‌مشه‌وی ڕووداوه‌كه‌ی قه‌ڵادزێی بڵاو كرده‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ زانینی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه ده‌ستیان پێ كردووه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له قه‌ڵادزێ ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌وه شه‌ڕ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك له قه‌ڵادزێ دروستبووه و دواتریش ته‌قه كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قه‌كان 3 كه‌س كوژراون و ته‌رمه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ڕووداوه‌كه له كاتژمێر 9:05ی ئه‌مشه‌و ڕوویداوه.
كوژراوه‌كان بریتین له (ع . ع) لەدایکبووی 1978، (م. هـ) لەدایکبووی 1973 پیشەی کاسب له‌گه‌ڵ (ٲ . ع) لەدایکبووی 1980 پیشەی کاسب. جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م كوژراوه‌كان دانیشتووی قەڵادزێن و هه‌روه‌ها لە ڕەگەزی نێرن.
پۆلیس جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکان لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێ، دەرکەوت شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەی هەرسێ تەرمەکانەوە هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئێستادا هێزەکان لە پۆلیسی قەڵادزێ دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە بە مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.