به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان هۆكاری ته‌قه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌حركه‌ی له شاری هه‌ولێر ئاشكرا كرد كه به‌هۆی ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م کاتژمێر 6:00 دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاسایش لەسەر ده‌ستگیركردنی تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، تیمەکانمان لە شاری هەولێر لە هەردوو گەرەکی گەنجان سیتی و بەرامبەر هەرشەم دوو لەسەر رێگه‌ی بەحرکە توانیان چه‌ند تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە پێکهاتبوون لە 6 کەس.
ڕاشیگه‌یاند: یەکێک لە تۆمەتبارەکان دوای تەقەکردن لە کارمەندەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە کاتی هه‌وڵی دەستگیرکردنیدا، هەوڵی خۆکوشتنی دا و لە ئەنجامدا خۆی زامدار کرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای خۆبرینداركردنی تۆمه‌تباره‌كه، دەستبەجی لەلایەن تیمەکانمان گوازرایه‌وه بۆ نەخۆشخانە و تا ئێستاش لەژیاندایە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان جه‌ختیشی كرده‌وه كه هەندێ کەناڵی میدیایی لەسەر ئەم بابەتە چەند هەواڵ و زانیاری ناڕاستیان بڵاوکردۆتەوە، بۆیە بە پێویستیان زانیوه ئەم روونکردنەوەیە بڵاوبکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.