ئه‌و كه‌سه‌ی بووه هۆكاری سوتاندنی 20 دۆنم زه‌وی له گوندێی شاره‌دێی بنگرد له سنووری پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژنگهی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای کەوتنەوەی ئاگرێك لە سنووری شاره‌دێی (بنگرد) لە گوندی (سێدەر) و بەو هۆیەوە بووە هۆی سوتانی نزیکەی (20) دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سروشتی، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بنگرد گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و کوژاندیانەوە.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی بەدواداچوونه‌كان بۆ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، توانرا هاووڵاتییەک بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیر بکرێت .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژنگهی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.