Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:13

تا ئێستا زیاتر له‌ 5 هه‌زار ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كانی مووسڵ ده‌رهێنراون

کوردستان TV
100%

له‌ دوای ئازادكردنی شاری مووسڵ له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش و له‌ ماوه‌ی 6 ساڵی ڕابردوودا، 5 هه‌زار و 244 ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه ڕووخاوه‌كانی ئه‌و شاره‌ ده‌رهێنراون، پێشبینیش ده‌كرێ سه‌دان ته‌رمی تر مابن و تا ئێستا ده‌رنه‌هێنرابن.

شه‌هد عارف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پزیشكی دادوه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند: له‌ دوای ساڵی 2017 و ئازادكردنی شاری مووسڵ له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش تا ئێستا 1495 ته‌رمی نه‌ناسراو له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كانی ئه‌و شاره‌ ده‌رهێنراون.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و ته‌رمانه‌شی كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سوكارییان ناسراونه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ده‌رهێنراون بریتین له‌ 3749 ته‌رم.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك 7 بۆ 8 ته‌رم ‌له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ ڕووخانه‌كان شاری مووسڵی كۆن ده‌رده‌هێنن، له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێكیشدا ته‌رمی زیاتر له‌ 20 كه‌سی تر ده‌رهێنراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕوانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا ئاشكرای كردبوو كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن تا ئێستا 700 تا هه‌زار ته‌رمی تر له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ ڕووخاوه‌كانی شاری مووسڵی كۆن مابێت و ده‌رنه‌هێنرابێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.