Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:31

له‌ هه‌ولێر له‌م شوێنانه‌ زانكۆلاین بۆ قوتابییانی پۆلی 12 پڕ ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ شاری هه‌ولێر زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین چه‌ند شوێنێكی كردۆته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی یاریمه‌تیدانی قوتابییانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی سه‌باره‌ت به‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی زانكۆلاین.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێكه‌وتی 5ی ئه‌یلوولی 2023 بۆ ماوه‌ی 8 رۆژ (12ی ئه‌یلوول) سیسته‌م و وێبسایتی (www.regayzanko.com) كارا كرد.

به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی قوتابییانی پۆلی 12 بۆ پڕكردنه‌وه‌ی زانكۆیلاین، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین چه‌ند شوێنێكی ته‌رخانكردووه‌ و له‌وێ كارمه‌ند و شاره‌زایان یارمه‌تی قوتابییان ده‌ده‌ن.

شوێنه‌كان بریتین له‌:-

1-  کۆلێژی ئەندازیاری ـ بەشی پڕۆگرامسازی

2-  كۆلێژی زانست - به‌شی كۆمپیوتەر

3-  كۆلێژی په‌روه‌رده‌ - یەکەی زانیاری و تەکنەلۆجی

4-  سه‌نته‌ری ئایتی زانكۆی سه‌لاحەدین

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری قوتابییانی كرده‌وه‌ كه‌ کێشەیان لە وشەى نهێنى و وشەی تێپەر هەیە، دەتوانن سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆى سەڵاحەدین - هەولێر بکەن لە تۆماری گشتی زانکۆدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.