لە لایەن شارەوانی و ئیدارەی شاری ناشفیلی ویلایەتی تێنسی ئەمریكا كە بە "كوردستانی بچووك" ناسراوە، بۆ پێشوازیكردن لە پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری و وەك ڕێزگرتنێك لە هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا و بەبۆنەی واژووكردنی ڕێككەوتنامەی دەستەخوشكی شارەكەیان لەگەڵ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، پردەی 'كۆریان ڤێتریانز'ی كە یەكێكە لە پردە سەرەكی و بەناوبانگی شارەكەیان بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان ڕووناككردەوە.
ئەمڕۆش پێنجشەممە 2023.9.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری جۆن كوپەر، مایەری شاری ناشفیل و تریفە عەزیز، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا و شاندی یاوەری، ئەو پردەیان بەسەركردەوە.
لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر سوپاسی شارەوانی و ئیدارەی شارەكەی كرد بۆ بەرز ڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ڕایگەیاند: ڕووناككردنەوەی ئەو پردە بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە لایەن ئیدارەی و شارەوانی شاری ناشفیلی ویلایەتی تێنسی ئەمریكا و یەكێك لە گەورەترین وڵاتانی دونیا، ڕێزگرتنە لە خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان و خوێنی شەهیدان و ئەزموونی هەرێمی كوردستان.
جێگەی باسە، پردەی 'كۆریان ڤێتریانز'ی كە یەكێكە لە پردە سەرەكی و بە ناوبانگی شاری ناشفیل، دوای ڕووناككردنەوەی بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان، ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران وێنەی یادەوەریان لەگەڵ ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەگرت.
ناشفیل بە ئاڵای كوردستانەوە پێشوازی لە شاندی پارێزگای هەولێر دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.