سەرۆك بارزانی لە پەیامێكی سەرەخۆشییدا بۆ كۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە رایگەیاند: عەبدولخالق زەنگەنە تێكۆشەر و كەسایەتییەكی ڕۆشنبیر و نیشتیمانپەروەری كوردستان بوو و خەبات و هەڵوێستە بەرزەكانی لەیاد ناكرێن.
دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی ..
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و سیاسەتمەداری كورد و پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان (عەبدولخالق زەنگەنە)ـمان پێ گەیشت. عەبدولخالق زەنگەنە تێكۆشەر و كەسایەتییەكی ڕۆشنبیر و نیشتیمانپەروەری كوردستان بوو و خەبات و هەڵوێستە بەرزەكانی لەیاد ناكرێن.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی عەبدولخالق زەنگەنە و هەموو تێكۆشەر و خەباتگێڕانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
7ی ئەیلوولی 2023
سەرۆك بارزانی: خەبات و هەڵوێستە بەرزەكانی عەبدولخالق زەنگەنە لەیاد ناكرێن
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و سیاسەتمەداری كورد و پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان (عەبدولخالق زەنگەنە)ـمان پێ گەیشت.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.