Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:52

هاتوچۆی هه‌ولێر زانیاری سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ڕێگه‌ی كه‌سنه‌زان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر زانیاری سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ڕووداوه هاتوچۆكه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌سنه‌زان بڵاو كرده‌وه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ زیانه‌ ماددییه‌كان گه‌لێك زۆرن.

فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە ڕووداوەکەی ئه‌مشه‌وی ڕێگه‌ی کەسنەزان، میکسەرێکی چیمەنتۆ کەبەرەو ناوشار هاتووە بەهۆی نەمانی برێکەوە خۆی کێشاوە بە 13 ئۆتۆمبێل ئینجا وەستاوە.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئه‌نجامی ڕووداوەکە بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان 5 کەس بە سووکی زامدار بوون. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌ زیانە ماددییەکانی ڕووداوه‌كه‌ یەکجار زۆرن.

گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ شوفێری مێکسەرەکە لە کاتی ئێستادا دیار نییە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕای کردووە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.