Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:52

راگەیانراوێک لە سه‌رۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

کوردستان TV
100%

هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ناوی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و جه‌ختیش له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كه‌ به‌ مافی خۆی ده‌زانێت داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پێگه‌ میدیاییانه‌ تۆمار بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ژمارەیەک پەڕە و پێگەی میدیاییدا هەواڵی ناراست و بێ بنەما بە ناوی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە بڵاو کراوەتەوە.

فه‌رمانگه‌كه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئەو هەواڵانەی کە بڵاو دەکرێنەوە زانیاریی ناراستن و کاری میدیای پرۆفێشناڵ نییە و دوورە لە هەموو ئیتیکێکی کاری ڕۆژنامەوانی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە مافی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی بەرامبەر تەواوی ئەو پەڕە و پێگە و میدیایانە بگرێتە بەر و داوایی یاساییان لەسەر تۆمار بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.