ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئەیلولی 2023، سادق عەتییە، پێشبینیكەری كەشناسی ڕایگەیاند: لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا بارستەیەكی هەوای سارد بەرەو عێراق دێت و دەبێتە نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما .
عەتییە لە پۆستێكیدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردۆتەوە دەڵێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شارەكانی باكوور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق ،كاریگەری بارستە هەوایەكی ساردی دەكەوێتە سەر و دەبێتە هۆی دابەزینێكی ڕوونی پلەكانی گەرما.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەممە 6-9-2023 بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما لە سبەی پێنجشەممەوە لەشارەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و ئاستی دابەزین لە پلەكانی گەرما بە (2-4) پلەی سیلیزی دەبێت .
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دابەزینە لە پلەكانی گەرما پلە بە پلە روو لە نزمبوونەوە دەكات ، لەگەڵ ئەم نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما-ش، كۆتایی بە بەرزی پلەكانی گەرما دێت .
بارستە هەوایەكی سارد كوردستان و عێراق دەگرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.