Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:01

ئەو دوو هاووڵاتییەی هەرێم کە لە خاكی سعوودیە دەستگیرکرابوون ئازاد کران

کوردستان TV
100%

ڕۆژى سێشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2023، لەدوای هەوڵى بەردەوامی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ حکومەتی شانشینی سعودیە، توانرا دوو هاووڵاتیی هەرێمى کوردستان کە لە ڕێکەوتی 12ى8ى2023، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی شانشینی سعودیە لە شاری تائف دەستگیر کرابوون، ئازاد بکرێن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر بە کەسوکاریان شاد بوونەوە.

ئەم دوو هاوڵاتییە بە مەبەستی بینینی یاریی تۆپی پێی نێوان دوو یانەی ئەو وڵاتە سەردانی شاری تائفیان کردبوو و بە هیچ سەرپێچییەک تۆمەتبار نەبوون، تاوەکوو شایانی سزادان و زیندانیکردن بن، ئەوەی ڕوویداوە تەنیا ناشارەزایی بووە بە هەندێک ڕێسای ئەو وڵاتە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی باڵیۆزخانەی عێراق لە سعودیە و کونسوڵگەریی گشتی لە جەدە دەکات لە بەرانبەر هاوکاری و هەماهەنگییان لە دۆسیەی ئاماژەپێکراو، هاوکات فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەخێرهاتنەوەی هەردوو هاووڵاتی دەکات بۆ ناو کەسوکاریان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.