Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:12

نێچیرڤان بارزانی: خوالێخۆشبوو عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌ پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى گه‌ل و وڵات بوو

کوردستان TV
100%


پرسه‌نامه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌.
نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچیی دواييى خوالێخۆشبوو عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌، پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌رى دێرين و ئه‌ندامى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.
نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌، پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌رى دێرين و ئه‌ندامى پێشووترى په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌وسوكار و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، خوالێخۆشبوو عه‌بدولخالق زه‌نگه‌نه‌ پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى گه‌ل و وڵات بوو، ته‌مه‌نێكى درێژى له‌ خه‌بات و تێكۆشان و پێشمه‌رگايه‌تيدا به‌سه‌ر برد و به‌ خامه‌ و نووسينه‌كانيشى هه‌ميشه‌ به‌رگرى له‌ مافه‌كانى گه‌لى كوردستان كردووه‌، گيانى شاد و يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.