دوێنی سێشه‌ممه 5-9-2023 نووسه‌ری وهرگێری ناسراوی كورد"جه‌لال زه‌نگابادی" له یه‌كێك له نهخۆشهخانهكانی شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد له‌گۆڕستانی كه‌سنه‌زان به‌خاكسپێردرا ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6-9-2023 له شاری هه‌ولێر له‌مزگه‌وتی (الختیب) له‌سه‌ر شه‌قامی كۆرنیش به‌رێوه‌ده‌چێت.
نووسه‌ر و وهرگێری ناسراوی كورد (جه‌لال زه‌نگابادی) له ڕۆژی هه‌ینی 01ـی 09ـی 2023 جه‌ڵده‌ی مێشك لێی دابوو و ڕه‌وشی ته‌ندروستی زۆرخراپ بوو له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدابوو، به‌داخه‌وه دوێنێ كۆچی دواییكرد.
جه‌لال حوسه‌ین ناسراو به" جه‌لال زه‌نگابادی"، نووسه‌ر و باسكار و وه‌رگێڕێكی ناسراوه، به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی سه‌دان بابه‌تی نووسیوه، له زمانه‌كانی: فارسی، توركی، ئینگلیزی، ئیسپانییه‌وه به‌رهه‌م و شاكاری نووسه‌ر و ئه‌دیبه گه‌وره‌كانی وه‌رگێڕاوه.
جه‌لال زه‌نگابادی له ساڵی 1961ـه‌وه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌یه، له ساڵی 1963ـه‌وه ده‌نووسێ، له ساڵی 1967ـه‌وه له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا (19) كتێبی چاپ كردووه، له چاپی ( كتێبیشدا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك هاوبه‌شه، به‌ڵام ئه‌وه به‌شێكی كه‌می به‌رهه‌مه‌كانییه‌تی، چونكه نزیكه‌ی (50) كتێبی ده‌ستنووسی دیكه‌ی هه‌یه كه چاپ نه‌كراون، (10) له‌و كتێبانه‌ی ئاماده‌ی چاپن.
ئه‌گه‌رچی مامۆستای سه‌ره‌تایی بووه، به‌ڵام خۆی، خۆی پێگه‌یاندووه، به عه‌ره‌بییه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت نووسیویه‌تی، كوردییه‌كه‌ی پێی نووسیوه تێكه‌ڵ بوو له زۆربه‌ی شێوه‌زاره‌كان.
له ژیانیدا زه‌حمه‌تی زۆری كێشاوه، هه‌ژاری و ده‌ربه‌ده‌ری زۆری چه‌شتووه، باوكی له ساڵی 1960 به‌هۆی چالاكییه سیاسییه‌كانییه‌وه شه‌هید ده‌كرێت، دوای نه‌مانی باوكی و به‌هۆی نه‌بوونی و ده‌ستكورتییه‌وه كار و پیشه‌ی جۆراوجۆری كردووه، له‌وانه: ته‌نوور دروستكردن، كرێكاری قه‌ڵاچۆكردنی مێشووله، كرێكاری خانوووبه‌ره تاوه‌كو كتێب فرۆشتن له‌سه‌ر شۆسته‌كانی هه‌ولێر له ساڵانی (1987 ـ 1997) كه له‌به‌ر بژێوی خۆی و منداڵه‌كانی، له‌پاڵ مامۆستایه‌تی ئه‌و كارانه‌ی كردووه.
هه‌ولێر..پرسه‌ی نووسه‌ر و وهرگێری ناسراوی كورد"جه‌لال زه‌نگابادی" به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.