Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:23

توێژینەوەیەك كەسایەتی مرۆڤ لە رێگای جۆری قاوەوە ئاشكرا دەكات ؟!

کوردستان TV
100%

قاوە بەشێكی دانەبڕاوە لە ژیانی زۆر كەس، بەڵام ئایا دەزانی ئەو جۆرە قاوەیەی هەڵدەبژێردرێن، دەتوانێت زۆر شت دەربارەی كەسایەتی مرۆڤ ئاشكرا بكات؟.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لەسەر خۆشەویستانی قاوە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كەسایەتی مرۆڤ لە ڕێگەی ئەو جۆرە قاوەی كە حەزی لێیە دەناسرێت.
رۆژنامەكە ڕوونیشیكردەوە، توێژینەوەكە لەلایەن زنجیرەیەكی بەناوبانگی خواردنی خێرا لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و زیاتر لە دوو هەزار كەسی لەخۆگرتووە.
لە جۆری قاوەكەتەوە كەسایەتی خۆت بناسە ..
-ئەگەر حەزت لە قاوەیەكی تامدارە، تۆ كەسێكی دڵخۆش و سەرگەرمی.
-ئەگەر حەزت لە قاوەی سەهۆڵاوییە، تۆ كەسێكی ژیانت خۆشدەوێت و خۆشەویستێكی باشیت.
-ئەگەر حەزت لە ئیسپرێسۆی تێكەڵاوە، ڕەنگە حەزت لە سەفەركردن و خوێندنەوە بێت.
-سەبارەت بە خۆشەویستانی ئیسپرێسۆ، بە ئەگەرێكی زۆرەوە  زۆربەیان بڕوانامەیان هەیە.
-خۆشەویستانی فلایت وایت بە ڕاستگۆ و متمانەپێكراو دادەنرێن، لە كاتێكدا خۆشەویستانی مۆكا بە سەرنجڕاكێش دادەنرێن.
-ئەگەر هەواداری "لاتی" بیت ،ئەوا زۆر حەزدەكەیت خەڵك دڵخۆش بكەیت.
-لە ئەگەری ئەوەی كە تۆ "كاپوچینۆ"ت خۆشدەوێت، ئەوا تۆ لە ژیان ڕازیت.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.