Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:38

كەشناسی وادەی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمای راگەیاند 

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ، وادەی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمای راگەیاند. 
بەرێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە  6-9-2023 بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە، نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما لە سبەی پێنجشەممەوە دەست پێدەكات و ئاستی دابەزین لە پلەكانی گەرما بە (2-4) پلەی سیلیزی دەبێت . 
هەروەها پلەی گەرمی سەنتەری پارێزگاكان بە تایبەت، بەرزترین پلەی گەرمای نیوەڕۆ بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، لە ناوچە شاخاوییەكان-یش نزیك دەبێتەوە لە 30 پلەی سیلیزی .
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دابەزینە لە پلەكانی گەرما پلە بە پلە روو لە نزم بوونەوە دەكات ، لەگەڵ ئەم نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما-ش، كۆتایی بە بەرزی پلەكانی گەرما دێت .

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو-ش بەم شێوەیە .
ئەمڕۆچوار شەممە    6– 9- 2023    
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی  .
خێرایی با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 15 –  25) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز  دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە    7– 9- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرایی با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9– 10   ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/ نزم  دەبێتەوە بە (2-4) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی   :38 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 38  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 40 پلەی سیلیزی
 زاخۆ        : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
سۆران :      38  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  44  پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی  6-  9 -  2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.