شەوی رابردوو لافاو لە ئیستەنبووڵ دروست بوو و بەوهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین ئۆتۆمبێل، ماڵ و دووكانیش زیانیان بەركەوتووە،شەقامەكانی شارەكەش ژێر ئاوكەوتن.
لە بەرامبەردا دەزگای فریاكەوتنی توركیا پشتڕاستی كردەوە كەبەهۆی لافاوەكەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە، 4 كەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون .
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، بەشێكی وێستگەی میترۆی شارەكە ژێرئاو كەوت ،هاوكات دەسەڵاتداران ناچاربوون دەیان كەس لە كتێبخانەیەكی گشتی بگوازنەوە كە گیریان خواردبوو،جگە لەمەیش چەندان ئۆتۆمبێل ژێر ئاوكەوتن.
ڤیدیۆ.. لە لافاوەكەی شەوی رابردوویی ئیستەنبووڵ سێ كەس گیانیان لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.