Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:22

هونه‌رمه‌ند ئه‌یمه‌ن زێدان له‌ ڕووداوێكی مه‌ترسیدار رزگاری بوو

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی ناوداری سووری ئه‌یمه‌ن زێدان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ ڕووداوێكی ته‌قینه‌وه‌دا‌ له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی ڕزگاری بوو.

ئه‌یمه‌ن زێدان له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو وێنه‌، نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ سیسته‌می غازی چێشتخانه‌یه‌كی پیتزا كه‌ له‌ ته‌ك ماڵه‌ بچووكه‌كه‌مه‌، ته‌قییه‌وه‌.  

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌رچه‌نده‌ زیانێكی زۆر به‌ر ماڵه‌كه‌م كه‌وتووه‌، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا من سه‌لامه‌تم.

ئه‌یمه‌ن زێدان /68 ساڵ/ یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ره‌ ناوداره‌كانی سووریا و عه‌ره‌ب كه‌ تا ئێستا له‌ چه‌ندان دراما و فیلم به‌شداربووه‌ و رۆلی سه‌ره‌كی تێدا گێڕاوه‌، له‌نێو هه‌واداران به‌ جه‌میل ناسراوه‌ به‌هۆی رۆلی سه‌ره‌كی له‌ درامای "جه‌میل و هه‌نا" له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند نوڕمان ئه‌سعه‌د.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.