ئه‌مڕۆ سێشه‌م له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی لافاو له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو پلانی نوێ خرانه‌ڕوو بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی لافاو له شاره‌كه.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
لە كۆبوونەوەكەدا دوو پرێزنتەیشن سەبارەت بە شێوازی خۆپارێزی و دووركەوتنەوە لە مەترسییەكانی لافاو لە كاتی پلاندانان و نەخشەدانان و ئامادەكردنی ماستەرپلانی شار و شارۆچكەكاندا پێشكەشكران كە ئامانج لەو پرۆژەیە بۆ ئەوەیە ئەو بابەتانەی پرێزنتەیشنەكان بكرێنە بنەمایەك و سوودیان لێوەربگیرێت لەو پرۆژانەی ئێستا كاریان لەسەر دەكرێت یان لە داهاتوودا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوەوە، بەتایبەتی لە كاتی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێردا كە لە ئێستادا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كار لە هەمواركردنەوەی دەكەن.
هەروەها پرێزنتەیشنەكان دەكرێنە بنەما بۆ ئەو ماستەرپلانانەی دووبارە دەست بە كارەكانیان دەكرێتەوە كە ساڵانێكە بەهۆی قەیرانی دارایییەوە لە شار و شارۆچكەكان وەستاون، لەو سۆنگەیەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەیەوێت بابەتی خۆپارێزی لە مەترسییەكانی لافاو لەو ماستەرپلانانەی هەموار دەكرێنەوە یان ئامادە دەكرێن، بەهەند وەربگیرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە سنووری شارەوانییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.