Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:36

سه‌رۆكی حكوومه‌ت پرسه‌نامه‌یه‌ك به‌هۆی كۆچی دوایی جه‌لال زه‌نگابادی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و سێشه‌م پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕی ناسراوی كورد جه‌لال زه‌نگابادی بڵاو كرده‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادی نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕی ناسراوی كورد ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم.

ڕاشیگه‌یاند: خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیەکانی ببەخشێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م جه‌لال زه‌نگابادی نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕی ناسراوی كورد به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.