بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە.
کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
بەڕێوەبەرایەتییەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.