Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:38

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خاتوو میدیا جه‌لال ده‌كات

کوردستان TV
100%

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خاتوو میدیا جه‌لال كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كرد به‌هۆی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزیانه‌وه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانه‌ بۆ خاتوو میدیا جه‌لال:-

بەڕێز میدیا جه‌لال ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆ‌چی دوایی باوكی بەڕێزتان (جه‌لال زه‌نگابادی) نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناوداری كوردستان.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت و گیانی باوكی کۆچکردووشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان
5ى 9ى 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.