تۆمەتبارێک کەفەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە تەقەی لەمەفرەزەیه‌كی پۆلیسی گه‌رمیان کرد و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه كوژرا.
عەقیدی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە تۆمەتبارێک کەبەپێی مادەی (431 ) دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردبوو مەفرەزەمان لەبنکەی پۆلیسی ناحییەی زنانە بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبار چونەتە ماڵی تۆمەتبار لە گوندی دوڕاجی ،تۆمەتبار بەجەکی جۆری کڵاشکۆف تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیس کردوەو لەئەنجامدا کارمەندمان تاریق عه‌بدولخاڵق مه‌جید، لەدایکبووی 1972 فیشەک بەری دەکەوێ و شەهید دەبێت.
عەقیدی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری راشیده‌گه‌ێنێت، گوندی ناوبراو دەکەوێتە نێوان هێزی پێشمەرگەو چەکدارانی سەربەداعش بۆیە تۆمەتبار لەدوای ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ مەفرەزەکەمان بۆئەوناوچانەهەڵهاتوە کە چەکدارانی گروپی ناوبراو خۆیان تێدا حەشارداوە
عەقیدی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، لەئێستادا تەرمی کارمەندمان بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو مەفرەزەکانمان لەهەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباردان.
گه‌رمیان... لە ئەنجامی رووبەرووبوونەوەی نێوان هێزەکانی پۆلیس و تۆمەتبارێك پۆلیسێك كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.