لەدهۆك خۆپیشاندان لەدژی نەناردنی شایستە داراییەكان و شەهیدكردنی چوار گەنجی كورد بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 5-9-2023 بەهەزاران هاووڵاتی دانیشتووی پارێزگای دهۆك لەدژی نەناردنی شایشتە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداو شەهیدكردنی چوار گەنجی كورد لە كەركوك خۆپیشاندان دەستی پێكردو لە خۆپیشاندانەكەدا دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانیان ئیدانە كرد و داوایان كرد مافی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان پێشێل نەكرێَت.
هاوكات داوایان لە حكومەتی فیدراڵی كرد شایشتە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا بنێرێت.
هەروەها خۆپیشاندەران دەڵێن: دڵمان لەگەڵ كەركوكە و گەلی كوردستانیش چۆك بۆ سیاسەتی برسیكردن دانادات.
هەر لە خۆپیشاندانەكەدا پارێزگاری دهۆك سەرەخۆشی لە خەڵكی كەركوك كرد و رایگەیاند: چەند لایەنێك لەبەغدا رێگا نادەن رێككەوتنەكان جێبەجێبكرێت.
خۆپیشاندەرانی دهۆك: گەلی كوردستان چۆك بۆ سیاسەتی برسیكردن دانادات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.