وهزیری دارایی و ئابووریی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ دووشهم لهمیانهی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ شاندێکی باڵای ڕێکخراوی UNDP لە عێراق، جهختی كردهوه كه هەماهەنگی بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی یەک پەنجەرە لە وەزارەتی دارایی دەکەین.
ئهمڕۆ دووشهم ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووریی پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی UNDP (بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان) لە عێراق.
لە دیدارێکدا وەزیری دارایی کورتەیەکی لە سەر بەدیجیتاڵکردنی سیستەم و خزمەگوزارییەکانی وەزارەت لە کابیەنەی نۆیەم خستەڕوو بهتایبهتیش تیشکی خستە سەر پرۆژەی بەئەلکترۆنیکردنی سیستەمی کاروباری خانەنشینی کە بەهاوکاری ڕێکخراوی UNDP بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە.
جەختیشی لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی وەزارەت و ڕێکخراوەکە کردەوە بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە بواری بە سیستەمکردنی خزمەگوزارییەکان لەپێناو بەدیهێنانی شەفافییەت و کەمکردنەوەی ڕۆتینات و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا هەماهەنگی لەنێوان هەردوولا بکرێت بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی یەک پەنجەرە لە وەزارەتی دارایی لەپێناو کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان و نوێنەری دامودەزگاکان.
شاندی ڕێکخراوی UNDP ڕایانگەیاند كه لە بەرنامەیاندایە چەندین پڕۆژە لە بواری پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان لە ڕێی بە ئەلکترۆنیکردنی سیستەمی دامەزراوەکان ئەنجام بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.