به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا داوای له هاووڵاتییان كرد ئاگاداری په‌یوه‌ندییه‌كانیان بن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و متمانه به هه‌موو جۆره خه‌ڵكێك نه‌كه‌ن.
ئاسایشی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هەروەك دەزانن، تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لەمڕۆدا بوونەتە بەشێك لە ژیان و پەیوەندییەكانی ڕۆژانەی خەڵك، بەهۆی زۆری و جۆراوجۆرییان، تاڕادەیەك ئەستەمە مرۆڤەكان خۆیان لە بەكارهێنانی لا بدەن.
ڕاشیگه‌یاند: ئەم تۆڕەكۆمەڵایەتییانە، لایەنی سوودبەخشیان زۆرە، بەڵام هەندێكجاریش لەلایەن كەسانێكی خراپەکار و تاوانبارەوە، بۆ كاری خراپ و كردەوەی نایاسایی بەكار دەهێندرێن، بۆیه لێرەوە داوا لە هەموو هاووڵاتییانی خۆشەویست دەكەین، لە بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا، متمانە بە هەموو جۆرە خەڵكێك نەكەن و نهێنییەكانی خۆیان و وێنە و وردەكاریی ژیانی تایبەتیی خۆیان بە خەڵكێك نەدەن كە دواتر لە دژی خۆیان و وەك چەكێك ئەو نهێنییانە بەكار بهێنن.
ئاسایشی هه‌ولێر هه‌روه‌ها داوایەكی تایبەت ئاراسته‌ی دایكان و باوكان كرد كه رۆڵەكانیان هۆشیار بكەنەوە و ئاگاداری كوڕ و كچەكانیان بن و ڕێگە نەدەن پەیوەندییەكانیان لەنێو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بگاتە ئاستێك كە نهێنیی تایبەتی و وێنە و تۆماری ڤیدیۆییان بگاتە دەست كەسانێكی خراپەکار و دواتر بەو نهێنییانەوە بۆ كاری هەڵە و نایاسایی ناچار بكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تکایە ئاگاداری پەیوەندیەکانتان بن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاتێک کە پەیوەندی لەگەل کەسێک دەبەستیت کە نازانیت کێیە و چۆن پەیوەندی پێوە کردووی متمانەی پێ مەکە و هیچ زانیارییەکی کەسی و تایبەتی خۆتی بۆ مەنێرە تاکو نەبیتە قوربانی تۆڕەکانی پەیوەندی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر داواشی كرد لە کاتی بوونی هەر هەڕەشەیەک یان ناچارکردن بە کارێکی خراپە لەلایەن ئەو کەسانەوە کە ئەو تاوانە ئەنجام دەدەن، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بەهێزەکانی ئاسایش یان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بریتییه له / 066106
بۆ ناردنی فایلی ڤیدیۆ و زانیاری لە ڕێگای (وتسئاپ و ڤایبر) / 07502522728
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.