بهرپرسی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێم راگهیاندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردهوه.
د.دیندار زێباری بهرپرسی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان له حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دواى شەهیدبوونی چوار هاووڵاتیی کورد و دهستگیركرانی ژمارهیهك هاووڵاتی كورد لە خۆپیشاندانەکانی 2 ى ئەیلوولی 2023،ڕاگهیاندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردهوه.
د.دیندار زێباری رایدهگهێنێت،شەهیدکردنى خۆپێشاندەران و دەستگیرکردنیان لە 2ی ئەیلول لە شاری کەرکوک پێچەوانەى بنەماکانى مافى مرۆڤە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە .
دهشڵێت، سەرەڕای بڕیاری حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ڕادەستکردنەوەی بارەگا و نشینگە سیاسیەکان بۆ پارتە کوردستانیەکان بە مەبەستی دەستپێکردنەوە بە چالاکی و جوڵەی سیاسی لە شاری کەرکوک، هێشتا چەند لایەنێکی توندڕەو ڕێگرن لە گەڕاندنەوەی پيکهاتەی تر وەک بکەری سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ ناو شارەکە.
د.دیندار زێباری بهرپرسی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان له حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه بهوهشدهكات، بڕگەکانی یەکەم لە مادەکانی 39 و 44ی دەستوری عێراقی داکۆکی دەکەن لە مافی پارتە سیاسیەکان و پەیوەندیکردن پێیانەوە، هەروەها دەستوور مافی هەر تاکێکی بۆ ئازادی هاتووچۆ چەسپاندووە. لە دوای ڕوداوەکانی 16ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2017 دەزگا ئەمنیە لۆکاڵیەکان نەیتوانیوە کەشێکی لەبار بڕەخسێنن بۆ گەڕانەوەی پارتە سیاسیە کوردیەکان و دەستپێکردنەوەی چالاکیە ڕامیاریەکانیان لە ناو شاری کەرکوک.
ههروهها راشیگهیاندووه، بە پێی دەستوور مافی ڕەوای هەر لایەنێکە بە ئازادانە کار و چالاکیەکانی خۆی بەرەوپێش بەرێت.
د.دیندار زێباری بهرپرسی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان له حکومەتی هەرێمی کوردستان دهشڵێت، بەم دوایانە حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاریدا بە ڕادەستکردنەوەی بارەگاکان بە حیزبە کوردیەکان کە ئەم هەنگاوە بەشيکە لە پاراستنی پرەنسیپی پيکەوەژیان لە شارەکە.
ههروهها رایدهگهێنێت، بارۆدۆخەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا تەشەنەی سەندووە بەوپێیەی دوای ئەنجامدانی خۆپشاندان بۆ کردنەوەی ڕێگەی نێوان هەولێر-کەرکوک دەستکراوە بە ڕەشبگیریەکی هەڕەمەکی و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان دەستگیرکراون بە شێوەیەک تا ئێستا سۆراغیان دیارنییە، ئاماری دەستگیرکراوان لە هەڵکشاندایە و تا ئێستا 40 هاوڵاتی دەستگیرکراوە.
د.دیندار زێباری بهرپرسی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان له حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیدهگهێنێت، هەروەها 14 بریندار گەیەندراوەتە نەخۆشخانە جگە لەوەی چەند هاوڵاتیەکی دیکە بەرد باران کراون و بریندارن.
ههروهها ئاماژهی بهوهشدهكردووه، ئەم ڕووداوە چەندین شەهید و بریندارى لێکەوتەوە و بە دەیان کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە دەستگیر کراون، لە ئێستادا ڕێگاکان کراونەتەوە بەڵام چەند لایەنێک بە هەمەر و کەلوپەلی سەربازیەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵە کوردەکان و بەدوای ناسنامەی ئەو کوردانەدا گەڕاون کە بەشداربوون لە خۆپشاندانەکە ئەمەش پێچەوانەی دەستوور و هەموو بنامیەکی پێکەوە ژیانە.
د.دیندار زێباری لەکۆتاییدا داوا لە سەرجەم لایەنە نێودوڵەتیەکان دهكات، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە چاودێری ڕەوشی شاری کەرکوک بکەن و پێشێلکاریەکانی ئەم ڕووداوانەى شارى کەرکوک کە لایەنە ئەمنییەکان ئەنجامیانداوە لە چوارچيوەی ڕێسا نێودەوڵەتیەکان بەرزبکرێتەوە بۆ مەبەستی بەرز ڕاگرتنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتەکان بەپێی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوەیەکگرتووەکان کە وڵاتی عێراق ئەندامە تێیدا و ئەو پلانە نیشتیمانیەی کە حکومەتی فیدڕاڵ پێی پابەندە لە پاراستنی ئازادییەکان.
ڕۆژى 2ى ئەیلوولی 2023، لە گەڕەکی رەحیماوەى کەرکووک، هاووڵاتییان لە دژى داخستنی ڕێگەى کەرکووک - هەولێر، بە ئاڵای کوردستانەوە دەستیان بە خۆپیشاندانی هێمنانە کرد، بەڵام خۆپیشاندان گرژی تێکەوت و چوار هاووڵاتیی کورد بە گولـلە شەهید کران و دەیان خۆپیشاندەری کوردیش بریندار کران.
نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان: ئاماری دەستگیرکراوانی كوردان له كهركوك لە هەڵکشاندایە و تا ئێستا 40 كهس دەستگیرکراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.