نووسه‌ر و وهرگێری ناسراوی كورد (جه‌لال زه‌نگابادی) له ڕۆژی هه‌ینی 01ـی 09ـی 2023 جه‌ڵده‌ی مێشک لێی داوه و ڕەوشی تەندروستی زۆرخراپه و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایه، هیچ کەس، ته‌نانه‌ت كه‌سه نزیكه‌كانیشی ناتوانن بیبینن، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی میهره‌بانی شاری هه‌ولێر خەوێنراوە و له سه‌ره‌مه‌رگه، پێویسته وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ئه‌و قه‌ڵه‌مه كهڵهگهتهی گه‌رمه‌سێر كه ساڵانێكی دوورودرێژه خزمه‌تی ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌كات زۆر زوو فریای بكه‌ون، چی ده‌كرێ بۆی بكه‌ن و له مردن ڕزگاری بكه‌ن.
جه‌لال حوسەین كه جاران به جه‌لال وه‌رده و ئێستا به جه‌لال زه‌نگابادی ناسراوه، نووسه‌ر و باسكار و وه‌رگێڕێكی ناسراوه، به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی سەدان بابەتی نووسیوه، له زمانه‌كانی: فارسی، توركی، ئینگلیزی، ئیسپانییەوە به‌رهه‌م و شاكاری نووسه‌ر و ئه‌دیبه گه‌وره‌كانی وه‌رگێڕاوه.
جه‌لال زه‌نگابادی له ساڵی 1961ـەوە خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌یه، له ساڵی 1963ـەوە ده‌نووسێ، له ساڵی 1967ـەوە له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بەرهەمەکانی بڵاوکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا (19) كتێبی چاپ كردووه، له چاپی (8) كتێبیشدا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێک هاوبه‌شه، به‌ڵام ئه‌وه به‌شێكی كه‌می به‌رهه‌مه‌كانییه‌تی، چونكه نزیكه‌ی (50) كتێبی ده‌ستنووسی دیكه‌ی هه‌یه كه چاپ نه‌كراون، (10) له‌و كتێبانه‌ی ئاماده‌ی چاپن.
ئه‌گه‌رچی مامۆستای سه‌ره‌تایی بووه، به‌ڵام خۆی، خۆی پێگه‌یاندووه، به عه‌ره‌بییه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت نووسیویه‌تی، كوردییه‌كه‌ی پێی نووسیوه تێكه‌ڵ بوو له زۆربه‌ی شێوه‌زاره‌كان.
له ژیانیدا زه‌حمه‌تی زۆری كێشاوه، هه‌ژاری و ده‌ربه‌ده‌ری زۆری چه‌شتووه، باوكی له ساڵی 1960 به‌هۆی چالاكییه سیاسییه‌كانییه‌وه شه‌هید ده‌كرێت، دوای نه‌مانی باوكی و بەهۆی نه‌بوونی و دهستكورتییەوە كار و پیشه‌ی جۆراوجۆری کردووە، له‌وانه: ته‌نوور دروستكردن، كرێكاری قه‌ڵاچۆكردنی مێشووله، كرێكاری خانوووبه‌ره تاوەکو كتێب فرۆشتن له‌سه‌ر شۆسته‌كانی هه‌ولێر له ساڵانی (1987 ـ 1997) كه له‌به‌ر بژێوی خۆی و منداڵه‌كانی، لەپاڵ مامۆستایه‌تی ئه‌و كارانه‌ی كردووه.
به‌ناوی ماڵپه‌ری (كوردستان تیڤی)ـیەوە هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ نووسه‌ری ناوداری كورد (جه‌لال زه‌نگابادی) ده‌خوازین.
باری ته‌ندروستی نووسه‌ر و وهرگێری ناسراوی كورد "جه‌لال زه‌نگابادی" ناجێگیره
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.