Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:19

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا: پشتگیر و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌بین

کوردستان TV
100%


بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازیی لە جێگرى کونسوڵکاری نوێى ئەڵمانیا کرد.
سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بنیامین حەننا، جێگرى کونسوڵى گشتیی نوێى ئەڵمانیاى فیدراڵ لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسى فەرمانگە بە ناوى خۆی و حکومەتى هەریمى کوردستان، پیرۆزبایی لە بنیامین حەننا کرد بە بۆنەى دەستبەکاربوونى وەک جێگرى تازەى کونسوڵى گشتیی ئەڵمانیا و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و هاوکات پشتگیریی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى بۆ دووپات کردەوە لەپێناو پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان ئەڵمانیا و هەرێمى کوردستان و سەرخستنی کارەکانیان لە هەرێم.
جێگرى تازەى کونسوڵى گشتیی ئەڵمانیا سوپاسی خۆى ئاراستەى بەرپرسی فەرمانگە کرد و ڕایگەیاند هەوڵى زیاترى پتەوکردنى پەیوەندییەکان دەدات لە بوارە جیاوازەکاندا و هاوکات پشتگیرى و هاوکاریکردنى حکومەتى ئەڵمانیاى بۆ هەرێمى کوردستان خستە ڕوو.
لە تەوەرێکى دیکەدا بەرپرسی فەرمانگە پوختەیەکى سەبارەت بە دوایین بارودۆخى ناوخۆ و ناوچەکە بۆ جێگرى کونسوڵ ڕوون کردەوە؛ باسکردنی پرسەکانى نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.