Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:49

پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ چه‌ندین تاوانی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامداوه‌

کوردستان TV
100%

پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه‌ چه‌ندین تاوانی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامداوه‌
مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕزگاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ باندێكی‌ پێنج كه‌سییان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ندین تاوانی‌ دزینی‌ كێبڵی‌ كاره‌باییان له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامداوه‌.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 4ی9ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد كه‌ بڕێكی‌ زۆر كێبڵی‌ لێدزرابوو، ھێزەکانی پۆلس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكردوو دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌  دادوه‌ر توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕزگاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن كه‌ له‌شێوه‌ی‌ بانددا له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ چه‌ندین تاوانی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامداوه‌.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌ئه‌نجامدانی‌ 33 تاوانی‌ دزینی‌ كێبڵی‌ كاره‌باییدا ناوه‌، له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ك، ع، ر له‌دایكبووی‌ 1993 - ر، م، ر له‌دایكبووی‌ 2000 - ب، م، ح له‌دایكبووی‌ 1993 - ئـ، ج، ص له‌دایكبووی‌ 1996 - ب، ح، م له‌دایكبووی‌ 1970) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.