Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:11

سلێمانی.. له‌ مانگی رابردوودا زیاتر له‌ 2 هه‌زار نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان لەشاری سلێمانی 2 هه‌زار و 469 نەخۆش سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 61 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 974 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.495 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون.
ئەو نەخۆشانەی مانگی رابردو سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 545 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە، هه‌زار و 441 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە، 447 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 44 ساڵدا بووە و 36 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.