Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:17

ڕووداوێكی هاتوچۆ به‌هۆی پێشبڕكێی دوو ئۆتۆمبێل كه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆی پێشبڕكێی دوو ئۆتۆمبێل له‌ شارۆچكه‌ی خه‌بات ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ كه‌وته‌وه‌.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ شه‌قامی گشتی ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌ی خه‌بات له‌ نزیك بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت هۆندای تۆكسۆن و تۆیۆتا كۆڕۆلا كه‌وتۆته‌وه‌.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هاتوچۆی خه‌بات به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی خێرایی و پێشبڕكێی نێوان هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وتۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌ تۆكسۆنه‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌، سێ كه‌سی تێدابووه‌‌ سه‌لامه‌تن، به‌ڵام شوفێری ئۆتۆمبێله‌ تۆیۆتاكه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌ و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نراوه‌ته‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی سارێژ له‌ شارۆچكه‌ی خه‌بات.

خه‌بات / سالار نامیق

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.