سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگه‌ی فیدڕالی عێراق و ڕاگرتنی فه‌رمانی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گای ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له كه‌ركووك به پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه گاڵته‌جاڕانه‌یه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگه‌ی فیدڕالی گاڵته‌جاڕانه‌یه".
رۆژی 25ی مانگی ڕابردوو محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به فه‌رمانده‌ی ئۆپهڕسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كردبوو له رۆژی 1ی ئه‌یلوولدا باره‌گای ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له كه‌ركووك چۆل بكه‌ن و ڕاده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستانی بكه‌نه‌وه.
له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گای ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له شاری كه‌ركووك به پارتی دیموكراتی كوردستان، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بوو لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و عه‌ره‌بی هاورده ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك - هه‌ولێریان داخستبوو.
سه‌رئه‌نجام دوێنێ شه‌ممه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نج و لاو و هاووڵاتییانی كوردی شاری كه‌ركووك خۆپیشاندانیان دژی گرتنی ڕێگه‌كه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئه‌نجام دا و له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و عه‌ره‌بی هاورده به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ته‌قه‌یان لێ كردن.
له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوانه‌ی دوێنێی شاری كه‌ركووك، چوار گه‌نج و هاووڵاتی ئه‌و شاره به‌ناوه‌كانی (هاوکار عەبدوڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەمەد و حوسێن سابیر) شه‌هید بوون و هه‌روه‌ها 15ی تریش بریندار بوون، ئه‌مه جگه له ده‌ستگیركردنی ده‌یان گه‌نج و لاوی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و سوپای عێراقه‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌سفی عاسی سه‌رۆكی هۆزی عوبێد سكاڵای له دادگه‌ی فیدڕالی عێراق تۆمار كرد و هه‌ر ئه‌مڕۆش دادگاكه بۆ تاوتوێكردنی سكاڵاكه كۆبووه‌وه و بڕیاری دا فه‌رمانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕابگیرێ تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كه.
وه‌سفی عاسی سه‌رۆكی هۆزی عوبێد خۆی خه‌ڵكی به‌غدایه و له‌دایكبووی ئه‌و شاره‌یه و ئێستا خۆی كردۆته نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی زۆری عه‌ره‌به هاورده‌كانی كه‌ركووك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.