Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:13

له‌ ئه‌مڕۆوه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی شه‌قامی به‌حركه‌ -‌ هه‌ولێر داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان و شوفێران، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه‌ به‌شێكی شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌حركه‌ داده‌خرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه‌ 2023/9/3 شەقامی سەرەکی هەولێر بەحرکە سایدی چوون بەرەو ناوشار لە سەرەتای ڕێگاکەوە دادەخرێت.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری داخستنی ڕێگاكه‌، هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بەهۆی کاری پەڕاندنەوەی ئاوەڕۆی سندووقی لە شەقامەکەوه‌یه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ داخستنه‌كه‌ چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد كه‌ لە کاتی داخستنی ڕێگاكه‌، شوفێران دەتوانن ڕێگای کۆنی بەحرکە - هەولێر وەکو ڕێگه‌ی بەدیل بەکاربهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.