Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:20

ئومێد خۆشناو : هەولێر ماڵی كەركووكییەكانە و هەمیشە دەرگای كراوە ‌بووە بۆ خەڵكەكەی

کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند: هەولێر ماڵی كەركووكییەكانە و هەمیشە دەرگای كراوە ‌بووە بۆ خەڵكی خۆشەویستی كەركووك،‌ بۆیە بەداخەوە بۆ دەستڕێژی و شەهیدكردنی كۆمەڵێك گەنج و لاوی كورد و برینداركردنی ژمارەیەكی دیكە لە ‌شاری كەركووك، هیوای چارەسەریی خێرا بۆ بریندارەكان و سەرەخۆشییش لە بنەماڵەی شەهیدان دەكەین، دەرگاشمان كراوەیە بۆ چارەسەركردنی بریندارەكانی خۆپیشاندەرانی شاری كەركووك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر.
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستە ڕوو: ئەوەی بەرامبەر بە خەڵكی كەركووك و بەتایبەت بەرامبەر بە گەنجان و لاوانی كەركووك كراوە، جێگای نیگەرانیی قووڵی ئێمەیە و هیوادارین چیتر خوێنی كەركووكییەكان نەڕێژرێت، ئێمە بە راسپاردەی سەرۆكی حكوومەت، لە هەر شوێنێك ئەو بریندارانە پێویستیان بە چارەسەر بێت، دەرگامان بۆیان كراوەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.