دوای ئەوەی ئەنجوومەنی شارەوانیی ناشڤیل بە زۆرینەی دەنگ، شاری هەولێری وەك دەستەخوشك پەسند كرد، بە مەبەستی پەرەپێدانی پێوەندییەكان و واژووكردنی رێككەوتنی دەستەخوشكی نێوان هەولێر و ناشڤیل، ئەمڕۆ یەكشەممە 2023.9.3، شاندێكی پارێزگای هەولێر بە سەرۆكایەتیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەرەو شاری ناشڤیلی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەڕێكەوتن، لە سەردانەكەیاندا چەندین دیدار و چاوپێكەوتنیان دەبێت لەگەڵ كەسایەتی و گەورە بەرپرسانی وڵاتەكە.
جێگەی باسە، بەواژووكردنی ئەم ڕێككەوتنە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، دەبێتە دەیەمین دەستەخوشكی شاری ناشڤیل لە جیهان و یەكەمین شاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە دەستەخوشكبوونی هەردوو شاری هەولێر و ناشڤیل، رۆڵێكی گەورە لە بەرەوپێشچوونی پێوەندییە كولتووری، شارەوانی، پەروەردە، تەندروستی، هونەری و وەرزش و سێكتەرەكانی تری نێوان هەردوولادا دەگێڕێت، زیاتر لە 25 هەزار كورد لە ناشڤیل دەژین، لە دەستەخوشكبوونی هەولێر و ناشڤیل سوودمەندی یەكەم هاووڵاتییانە، جگە لەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش دەباتە قۆناغێكی تر.
پارێزگاری هەولێر بە سەرۆكایەتیی شاندێك سەردانی شاری ناشڤیل دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.