پڕۆژی چاككردن و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكان و شەقامی ناو بازاری قەزای مەخمور، كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەوبارەیەوە زیرەك حەسەن،بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور بە كوردستا تیڤیی راگەیاند: بەمەبەستی زیاتر گرینگیدان بە كەرتی خزمەتگوزاری و ئاودانكردنەوەی سەنتەری قەزای قەزاكە،پڕۆژەی چاككردن و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكان و شەقامی ناو بازار، كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەروەها گوتی:ئەو پڕۆژانە بەردەوامییان دەبێت بۆ خزمەتكردن بەدانیشتووانی قەزاكە و كاری دیكەی جیا جیا-ش لە داهاتوو دا بۆ سنوورەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەواڵ و فۆتۆ/ كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.