Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 10:20

پۆلیسی كەركووك: ھیچ كارمەندێكی ئەمنی لەبارەی ڕووداوەكانی دوێنێ دەستگیر نەكراوە

کوردستان TV
100%

عامر نوری، گوتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك، ڕایگەیاند كە بەپێی دوایین ئامار لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ شەممەی شاری كەركووك، چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و 15ی دیكەیش برینداربوون.
عامر نوری لە لێدوانێكی دا باسی لە ڕەوشی ئێستای شاری كەركووك و ڕایگەیاند: لەئیستادا، ڕەوشی ناو شاری كەركووك ئاسایی بووەتەوە و ڕێگای بە ھاووڵاتییان دەدرێت، ھاتوچۆ بكەن و كاری ڕۆژانەی خۆیان ئەنجام بدەن.
هەروەها گوتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك گوتی: لەئیستادا ڕێگاكانی نێوان كەركووك – ھەولێر و كەركووك – سلێمانی كراونەتەوە و هێچ گرفت و بەربەستێك لەسەر ئەو ڕێگایانە نەماوە و سەرجەم خێوتەكان لابراون.
عامر نوری لەبارەی ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ شەممە گوتی: بەداخەوە بەپێی دوایین ئامار، لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ شەممەی شاری كەركووك، چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و 15ی دیكەیش برینداربوون.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت لە 28ی ئابەوە، لایەنگرانی حەشدی شەعبی كە بەشێك لە عەرەب و توركمانەكانی شارەكە لەگەڵیانن، دژبە بڕیاری ڕادستكردنەوەی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك بە پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕێگای سەرەكی نێوان شاری كەركووك و ھەولێر-یان داخست.
دوێنێ شەممە-ش، ھاووڵاتییان كوردی كەركووك، وەك ناڕەزایی لەدژی داخستنی ئەو رێگایە، دەستیان بە خۆپێشاندان كرد و لە میانی خۆپیشاندانەكاندا، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكاندا ڕوویدا و ئاڵۆزی دروست بوو. دواتریش فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك قەدەغەی ھاتوچۆی لە شارەكە ڕاگەیاند.
بە گوتەی عامر نووری، لە ئێستادا دۆخەكە هێور بۆتەوە و هیچ گرژییەك لەسەر شەقامەكانی كەركووك بەدی ناكرێت.
هەروەها گوتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك، عامر نوری ڕەتی كردەوە كە ھیچ كارمەندێكی ئەمنی لەسەر تەقەكردن لە خۆپیشاندەران دەستگیر كرابن و گوتی: تا ئێستا ھیچ كارمەندێكی ئەمنی لەبارەی ڕووداوەكانی دوێنێ دەستگیر نەكراوە و لێكۆڵینەوەكان لەبارەیەوە بەردەوامن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.