Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 10:21

دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق دواخرا

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتەكە پارەداركردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی تا كاتێكی نادیار دواخست .
سەرچاوەكە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، دەستپێكردنی پارەداركردنی مووچەی خانەنشینان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دواخراوە.
سەرچاوەكە باسی هۆكاری دواكەوتنی پێدانی مووچەی نەكردووە.
شایانی باسە وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق لەسەرەتای هەر مانگێك مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكات.
لەعێراق مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دابەشكراوەو ئامادەكاریش بۆ دابەشكردنی مووچەی نۆ دەكرێت،كەچی بەغدا تا ئێستا مووچەی مانگەكانی 7 و 8ی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و شایشتە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەبوودجەی 2023 رەوانە نەكردووە، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین جار شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردووە. 
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.