هەڵۆ جەباری،پەیامنێری كوردستان تیڤی لە كەركوك رایگەیاند: لە خۆپیشاندانەكانی هاووڵاتیانی شاری كەركوك دژبە داخستنی ڕێگای نێوان شارەكەیان و ھەولێر لەلایەن لایەنگرانی لایەنە عەرەبی و توركمانەكان، چوار گەنجی كورد شەهید كراوان و 14 هاووڵاتی دیكەش بریندار بوون.
هەروەها گوتی: لەسەر كوچەو كۆڵانەكانی گەڕەكی رەحیماوە ،هەمەری سەربازی وەستاون و شەقامە سەرەكییەكانی گەڕەكی رەحیماوە و گەڕەكی ئیسكانی شارەكە داخراون،هەروەها لەگەڕەكی سەرچناری شاری كەركوك بەتەواوی سەرجەم كوچەو كۆڵانەكان داخراون.
گوتیشی:شەوی رابردوو بەدەیان گەنجی كورد لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە دەستگیركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد كە تاوەكو ئێستا قەدەغەی هاتوچۆ لەكەركوك بەردەوامی هەیە و هاوكات كراوەتە پشووی فەرمی.
شایانی باسە دوێنێ لەكاتژمێر 5ی ئێوارە ھاووڵاتییانی كورد لە شاری كەركووك، خۆپیشاندانیان دژبە داخستنی ڕێگای نێوان شارەكەیان و ھەولێر لەلایەن لایەنگرانی لایەنە عەرەبی و توركمانەكان دەست پێ كرد كە لە میانیدا لایەنگرانی لایەنە عەرەبی و توركمانەكان و ھێزە ئەمنییەكانی عێراق، هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەرانی كورد.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەدەیان گەنجی كوردییان لەشاری كەركوك دەستگیر كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.