Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 10:09

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا كەمیكردووە

کوردستان TV
100%

ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریكا، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا كەمیكردووە و بە تێكڕا 283 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا دابەزیوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی ئەمەریكا ،تێكڕای هاوردەكردنی نەوتی خاوی ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە هەشت وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 548 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، كە بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 452 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمیكردووە، كە دەكاتە شەش هەزار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا .
ئاماژەی بەوەشكرد، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە هەفتەی ڕابردوودا بە تێكڕا 232 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بووە، بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 51 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمیكردووە، كە بە تێكڕا 283 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.