Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 10:25

نێچيرڤان بارزانى و سوودانی دۆخى كه‌ركووک تاوتوێ ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و دۆخی ئەمنیی کەرکووکیان تاوتوێ کرد.

ئەمشەو شه‌ممه‌ 02ـی 09ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى كه‌ركووكيان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پێويستيى گرتنه‌به‌رى ڕێكارى خێراى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى كه‌ركووک و ڕێگه‌گرتن لەهه‌ر هه‌وڵێكى تێكدانى پێكه‌وه‌ژيان و ئاسايشى شاره‌كه و هاووڵاتييانى‌.

هه‌ردوولا داكۆييان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ لايه‌نه‌ ئه‌منييه‌كانى شاره‌كه،‌ بێ جياوازى ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووک بپارێزن و ڕێگه‌ له‌ پشێوى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى ئه‌منيى شاره‌كه‌ بگيرێت، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون و لێپێچينه‌وه‌ى ياسايى به‌رامبه‌ر ته‌قه‌كه‌ران بكرێت كه له شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.